ئیسۆت، بیبه‌ر، گیایه‌که له تیره‌ی "باینجانی یه‌کان" Solanées، که گیایه‌کی یه‌کساڵه‌یه و له باخچه و بێستاندا هێندێک جۆری بۆ جوانی ئه‌چێنن. به‌ره‌که‌شی که هه‌مان بیباره به لقه‌کانییه‌وه شۆڕ ده‌بنه‌وه و له لای تهرزهکهو گه‌وره و هه‌رچی بۆ لای نووکه‌که‌ی بڕوات بایکتر ده‌بێته‌وه و ناوه‌که‌ی تۆمی بیباری تێدایه، پاش گه‌یشتن سوور و تیژه، به‌ره‌که‌ی به ئهگهیشتوویی که‌متر تیژن و ڕه‌نگیان سه‌وزه و له گه‌ڵ خواردن ئه‌یخۆن. ئه‌م گیایه له وڵاتی ئێمه‌دا له زۆر ناوچه و مه‌ڵبه‌نددا ئه‌ڕوێ و له وڵاتی ژاپۆن و ئامریکادا نزیکه‌ی ٣٠ جۆری هه‌یه. به‌ره کاڵه‌که‌ی ئه‌که‌نه نێو تریشیات. گه‌ڵاکه‌شی له دوو سه‌ره‌وه باریک و له نێوهڕاستهوهو پانن. له هێندێک شونی گه‌رمی وه‌ک هیندوستان ئه‌م ڕووه‌که تاکوو ٣ ساڵان به‌ر ئه‌دا. ئه‌و جۆره بینه‌رانه‌ی که به بۆڵ به‌ر ئه‌گرن و وه‌ک بۆڵی ترێ به تهرزهکهیهوه شۆڕ ده‌بنه‌وه دوای وشک کردن، ده‌هاڕدرێن و وه‌ک گه‌رد به‌کاری دێنن و به‌و ڕه‌نگانه هه‌ن: بیباری سه‌وز، زه‌رد، سوور، چه‌رموو، ڕه‌ش و سورمه‌یی. ئه‌وانه‌ش که دانه دانه ده‌یگرن ده‌کرێنه دۆڵمه و سالاد یان وشک ئه‌کرێن بۆ زستان یان له چێشتی ئه‌که‌ن. بیبار ماده‌یه‌کی به ناوی "کاپسیسین" Capsicin یان "کاپسیکۆل" Capsiculeی تێدایه که هانده‌ر (محرک)ی پێستی له‌شه و هه‌روه‌ها هێندێک مه‌وادی پروتئیدی و گلوسیدی تێدایه، به‌جگه له‌مانه‌ش ڤیتامینه‌کانی C, B1, B2 و ئهسیدسیتریک Ac. Citrique و ئهسیدمالیک As. Maliqueی تێدایه و ده‌نکه‌کانیشی چه‌ورییان هه‌یه و خواردنیان به زستاناندا زۆر به‌که‌ڵکن. بیبه‌ر هانده‌ری ئیشتهایه و بی که‌م کردنه‌وه‌ی ژانی باوه‌سیری باشه. ئه‌ڵێن بیبار بۆ ده‌رمانی نه‌خۆشی ده‌رماره‌کان زۆرباشه. به فه‌رانسه‌یی به بیبه‌ر ده‌ڵێن Capicum.