گوڵە ئەسبەک واته گوڵ دیاری، گوڵه خەنجەری، چەم قاڵاو، گەلایۆل، کەرخنکێنە، گوڵێکی جوانی هەمەڕەنگی گەڵا پان و لق هەڵکشاوە، لەسەر هەر لقێک ڕیزێک گوڵی شەیپوور ئاسا دەپشکوێن. ئەسپەک لە بنەماڵەی Iridaceae نە.
له كتيبي فهرههنگی گيادهرمانيهكاني كوردستانی شههاب خزری، چاپهمنی دانشگاه كوردستاندا هاتووە کە لە هێندیک ناوچەی کوردستاندا ئەم گیایە دەکوتن و لە سەریان دەسوێن کە سەرێشە ساڕێژ دەکا بە تایبەتی ئەو جۆرە سەرئێشانەی کە بە هۆی نەخۆشی گرانەتاوە پێکهاتبێ.
بە فارسی پێی دەڵێن گلایول کە لەوە دەچێ لە فەرانسەییەوە وەریان گرتبێ.