هۆرسیا، پیرۆ، جۆرە سەروێکی ناوچە کوێستانیەکانە لە جۆری پێکهاتوو لە ٦٠ جۆر کە بە شێوەیەکی بەربڵاو لە نیو گۆی باکووری زەویدا لە ناوچە ساردەکان وەک گریلاند، باکووری سیبری و ئالاسکاوە هەتاکوو کێوە بەرزەکانی ناوچە گەرمەسێرییەکان دەڕوێ. هەموو جۆرەکانی بەردەوام سەرسەزن، شێواز و باڵاشیان هەر لە بنچکەوە هەیە تاکوو داری بەژن و باڵا جوان و تەمەنیشیان لە ٢٠٠ ساڵیش تێدەپەڕێ. بە لاوی و نمامی تیژ و نەشتەرین بەڵام کە پیر بوون هەردووک جۆری تیژ و دڕکن و تۆزیک نەرمتریشیان تێدا بەدی دەکرێ. بە شێوەیەکی گشتی دوو بنیان هەیە و بە دەگمەن هەڵدەکەوێ کە ئەم دارە لە سەر یەک بن بڕوێ. گەڵای باریک و دانە دانە و یان سیدانەیین و گوڵەکانیان هێلکەیین. بەرێکی سەخت دەگرێ کە لە نێو هەر کامیاندا ١ تاکوو ١٠ دانەی خڕی هێلکەیی و یان سووچدا بە پستێکی زۆر سفت و سۆڵەوەی تێدایە. بە زاراوەی کرمانجی "مەرخ"ی پێ دەڵێن.
بە تورکی "ئاردئج"، "ئاردئچ"، "ئاردئش"ی پێ دەڵێن.
بە عەرەبی بە میوەکەی دەڵێن "ابهل".
بە فارسی "ارس"ی پێ دەڵێن.
هێندێک لە جۆرەکانی:
ئردوج foetidissima Juniperus
ئەرس Juniperus polycarpos = Juniperus excelsa
ئەرسی چینی Juniperus chinensis
ئەرسی ژاپۆنی conferata Juniperus