ئسپرس کە هێندێک کەس بە "خاشە"ی دەزانن، من لەو باوەڕەدام کە جیاوزیان هەیە. ئەم جوانە لە شێوازیشدا جیاوازن. ئەم گیایەکە لە تیرەی نۆکییەکان "Leguminosae" لە تایفەی "Hedysareae " و لە رەگەزی "Onobrychis" کە جۆری یەکجار زۆرە و دەڵێن ٥٠ تاکوو ٧٠ جۆری هەیە و لە هەمووشیان باشتر جۆری D.viciifoliae یە کە بۆ ناشتن و بەکارهێنانیش لەوانیتر باشتر بەرهەم دێ. لەم جۆرە گوڵە ٥٦ جۆریان گیای یەک ساڵە و چەند ساڵەن کە لە ئێراندا دەڕوێن کە دەڵێن ٢٧ جۆریان تایبەت بە ئەو وڵاتەن. لە ئوروپاشدا ٢٣ جۆری دەڕوێ. گوڵێکی هێشووی زۆر جوانی هەیە کە هێشووەکانی لە ١٠ تا ١٥ سانتیمیتر درێژ دەبێ و دەڵێن نزیکەی دوو جار لە یۆنجە زیاتر دەڕوێتەوە. لاسکەکەی قاییم و ناوەکەشی بۆشە. لە هێندیک شوێن باڵای تاکوو ١ میتر بەرز دەبێ. گەڵاکانی لە بەرامبەر یەکتریدا بە لاسەکەوە بە شێوەی شانە دەردێن و هەر گەڵایەکیش لە ٧ تا ١٠ جووت گەڵای چووکەتری پێوەیە و شێوازیان هێلکەییە. هەر گوڵێکیشی تۆوی نێرو مێوەی تێدایە و ئەگەر تۆزێک هێزی لێ بکەی دێنە دەرەوە. بەرێکی کلوویی دەگرێ و دەنکەکانی وەک نیسک لە رووی دەرەوە دیارن، لە نێویشەوە دەنکەکانی قاوەیین و ساف و تەنکن.
ناوە لاتینیەکەش لە ناوی گیاناسی "Vicia" وەرگرتووە کە تیرەیەک لە گیاکان پێک دێنێ.
ئەمەش جۆرە کێویەکەیەتی O.mentona.
لەبەر ئەوەی مێش هەنگوین زۆر حەز لەم گیایە دەکا، خاوەن مێش هەنگوینەکان و ئەوانەی میش هەنگوین پەروەردە دەکەن، ئەم گوڵە لە نزیک هەنگەکانیان دەچێنن بۆ ئەوەی هەنگوینی زیاتریان پێ بدەن.
بە ئاڵمانی Esparsette یە.
بە سویدی پێ دەڵێن Esparsett.