سوه‌یل، ئه‌م گیایه له تیره‌ی "ئالینگه‌کان" Convolvulaceae ه و له له‌ولاو و نیلوفه‌ڕی کێوه‌ی ده‌چێ، به‌ڵام لاسکه‌که‌ی چه‌رموو یان سووره و قه‌ده‌که‌شی زۆر باریکه، ئه‌م گیایه زۆرتر بۆ باقه‌بێن به‌کاری دێنن و جۆرێکی زۆر باشی له کوێستانان ده‌ڕوێ. یۆنانیه‌کان دێم کراوی ئه‌م رووه‌که‌یان بۆ ده‌رمانی نه‌خۆشی سه‌رع و ناره‌حه‌تی عه‌ساب به‌کار ده‌برد. ئه‌بو عه‌لی سینا ئه‌م گیایه بۆ ده‌رمانی زۆر ده‌ردان ده‌نوێنێ.
لە راستیدا ئەم گیایە لەو گیا ئەنگەڵانەیە کە مەوادی پێویستی ژیانی خۆی لەسەر گیاکانیتر بەدەست دێنێ و ئەوان لە نێو دەبا بۆ ئەوەی خۆی بژی. ریشوویەکی زۆر کۆڵنەدەری هەیە و لە ژێر خۆڵدا بۆ ماوەی ١٣ دەمێنێتەوە و زیان بە سەوزە و رووەکی دەوروبەری دەگەیەنێ.
سه‌یری ئالینگه‌کان بکه.