سوونبوڵه‌تیف، ڕێخه‌داروو، گوڵێکه له تیری "Valerianaceae" و له بنه‌ماڵه‌ی "Valeriana" باڵای به‌رزه و گوڵه‌کانیشی چه‌رموو یان په‌مووین. ئه‌م گیایه له‌به‌ر ئه‌وه مه‌وادی ئارام هێنه‌ری تێدایه، ده‌بێته هۆی خه‌واڵوویی ئه‌و که‌سانه‌ی که بێ خه‌ون، هه‌روه‌ها بۆ ده‌رمانی ترس و دڵخورپه و ده‌ڵه‌ڕاوکه زۆر باشه. له کتێبی "تقویم الابدان"دا نووسراوه که: ئه‌شه‌دبۆ له‌گه‌ڵ گوڵه‌ی هه‌ڵاڵه سووره و گوڵه گاوزوان و گوڵه‌باخ (١٠٠ گره‌م له هه‌ریه‌که‌یان ده‌کوترێ و تێکه‌ڵ ده‌کرێ) ئه‌وجا به‌یانیان بۆ به‌رچایی یه‌ک که‌وچکی چێشتخوه‌ری ده‌کرێته نێو ٥٠ سی سی ئاوه‌وه و دوای کوڵاندن ده‌خورێته‌وه و تاکوو حه‌توویه‌ک ئه‌م کاره ده‌کرێ که ده‌رمانی باشه بۆ فه‌رامۆشی و خاوێن کردنه‌وه‌ی خوێن. به‌ڕێز ئه‌میر ئه‌مینی له کتێبه‌که‌ی خۆی ( فرهنگ گیاهان دارویی) دا ده‌ڵێ: " من بۆ خۆم له کێوه‌کانی هه‌ورامان و جوانڕۆ هه‌ردوو جۆره‌که‌ی ئه‌م گیایه‌م دیوه که جۆری "ئه‌فی سینال" Eaphisinal ه که‌ی به شێوه‌یه‌کی به‌ربلآوتر ده‌ڕوێ و هه‌روه‌ها له مه‌هاباد و سۆماو برادۆست و سه‌رده‌شت و باکووری رۆژهه‌ڵاتی بۆکان دا دیتراوه. هۆنه‌ری ناوداری کورد "میرزا شه‌فێح" پاوه‌یی، هه‌روه‌ک له هه‌ڵبه‌سته‌که‌یدا ده‌رده‌که‌وێ، فه‌رموویه‌تی: ئه‌م گیایه بۆ بینایی چاو باشه.
هه‌ناسه‌ی سه‌ردم سۆمای دیده‌م به‌رد
که‌شان مه‌وینۆ کۆوان وێنه‌ی گــه‌رد
جا باپه‌ی ده‌رمان ئه‌شه‌دبۆ گێڵوون
تا ساڕ‌ێژ که‌رۆ بینایی وه‌ڵیـــــــــن