ئه‌کلیل، گەڵاپەژم و یان ئه‌کلیله کێویله گیایه‌کی بۆنخۆشی لق ناسک و گه‌ڵا باریک و درێژه و له دیوی سه‌ره‌وه ڕه‌نگیان سه‌وزێکی تۆخه و له دیوی ژێره‌وه‌ش ڕه‌نگیان تۆزێ کاڵترن، گوڵه‌کانیشی شینی کاڵ یان به‌نه‌وشن، پایزان گه‌ڵاکانی ده‌ڕنن و له سێبه‌ردا وشکی ده‌که‌ن و وه‌ک به‌هارات له چێش لێناندا به کاری ده‌به‌ن. ئه‌کلیل بۆ ده‌رمان ده‌شێ و دێم کراوی گوڵ و گه‌ڵاکه‌ی بۆ ئاسم و کۆخه‌ڕه‌شه و مێشک و که‌م خه‌وی باشه.
سەیری گەڵاپەژم بکە.