ئاقاقێا، دارێکه دڕکاوی و به‌رزیه‌که‌ی ده‌گاته ٢٠ میتر، گوڵه‌کانی هێشووین و ڕه‌نگیان چه‌رموو و بۆنیان زۆر خۆشه. له باخچه و لێواری شه‌قامه‌کانداده‌چێنن. ئه‌م داره به ئه‌ندازه و شێوه‌ی جۆراوجۆر له وڵاتانی دیکه‌دا ده‌ڕوێ، به‌ڵام له وڵاتی ئوسترالیادا به شێوه‌ی خۆڕست ده‌ڕوێ و پێی ئه‌ڵێن Wattle و وه‌ک گوڵی میللی ئه‌و وڵاته چاوی لێ ده‌کرێ. هه‌روه‌ها له ئافریقادا چه‌ندین جۆری دڕکنی هه‌یه. ئه‌مانه‌ش دوو جۆری دیکه‌ی ئه‌م داره‌ن، A. horrida و A. armata. له وڵاتی فه‌رانسه‌شدا جۆرێکی زۆر جوانی ئه‌م داره ده‌ڕوێ و له‌وێش ناوی Acacia farnesiana یه و له عه‌تر و په‌رفیم سازیدا زۆر به‌کاری ده‌به‌ن. ئه‌م جۆره‌یان له ساڵ ١٦١١وه له باخچه‌ی Villa Farnesiana دا له ڕۆمدا چێندراوه. جۆرێکی دیکه‌ی ئه‌م داره که له برازیل ده‌ڕوێ و ناوی Mimosa Pudicaیه و ماناکه‌ی "لێم گه‌ڕێ"، یان "ده‌ستم لێ مه‌ده"یه و له ناوه‌که‌یه‌وه دیاره که به چووکه‌ترین هه‌ست کردن، ته‌نانه‌ت به هه‌ناسه‌ش گه‌ڵاکانی ده‌چنه یه‌ک.
هه‌ر بۆیه به فارسیش بێی ده‌ڵێن "حساسه".