بنچکێکه له تیره‌ی "ئه‌سپه‌ناخیه‌کان" Chénopodiacées، گیایه‌کی لاسک ئه‌ستووری لق باریک و گه‌ڵا ورده که له شوێنی گه‌رم و ویشک و جاروباریش له گوێی ده‌ریا و ئاوه سوێره‌کاندا ده‌ڕوێ. ئه‌شنان دوو جۆری هه‌یه، یه‌که‌میان چه‌رمووه و له‌وه‌ی دووهه‌م باشتره و ئه‌وه‌ی دووهه‌میش سه‌وزه و تامی سوێره و ئاژه‌ڵ نایخوه‌ن، له خۆڵه‌مێشی ئه‌م گیایه شیرێک دروست ده‌که‌ن که له سابوون سازییدا به‌کاری دێنن. ابو علی سینا ده‌ڵێ: نیم دره‌رهه‌م (ده‌رهم، درام، سه‌د ده‌رهه‌م نزیکه‌ی بیست "سیر " یان ١٥٠٠ گره‌مه) ئاشنان گیرانی میز (عسرالبول) ده‌رمان ده‌کا. پێنج ده‌رهه‌م ئه‌شنان منداڵی زیندوو یان مردوو له منداڵدان دێنێته ده‌ره‌وه. نیو یاکوو یه‌ک ده‌رهه‌م بێ‌نوێژی ژنان (حه‌یز) ڕه‌وان ده‌کا. سێ ده‌رهه‌م له‌م گیایه هه‌موو ئه‌و مه‌واده ئاوه‌کیانه‌ی که له نێو زگدا کۆ ده‌بنه‌وه و ده‌بنه هۆی نه‌خۆشی دڵ و جگه‌ر، له نێو ده‌با و ١٠ ده‌رهه‌میش وه‌ک ژه‌هر وایه و مرۆڤ ده‌کوژێ. دوکه‌ڵی ئه‌شنانی سه‌وز مێش ده‌ڕه‌وێنێته‌وه.
بە ئاڵمانی Kali-Salzkraut و Ungarisches Salzkrautی پێیدەڵێن.
بە سویدی Sodaörtی پێدەڵێن