ئهستوخدوس یان ئستی قودوزIsti quduz ناوێکی یونانیی یه بۆ ڕووه‌کێک که له پوونه ده‌چێ. به‌رزیه‌که‌ی تا ٦٠ سم به‌رز ده‌بێ و گه‌ڵای باریک و درێژه و گوڵه‌کانی وه‌ک گوڵه جۆ وایه و ڕه‌نگی به‌نه‌وش یان چه‌رموون و تامیشیان تاڵه. تۆوه‌که‌شی ورد و زه‌رده له ئه‌رزن ده‌چێ. ئهستۆخدوس بۆ ده‌رمانی هه‌ناسه ته‌نگی، قۆزه ڕه‌شه و که‌م خوێنی زۆر باشه. عه‌تری ئه‌م گیایه تێکه‌ڵ به ئه‌لکول ده‌کرێ و بۆ بۆنخۆشی پێست باشه، بۆ ڕاونانی ئه‌سپێ زۆر به‌که‌ڵکه. ئه‌گه‌ر تۆزێ له‌م گیایه له لای جل و به‌رگدا بێ، له مۆریانه ده‌پارێزرێ.
ئەم گیایە بۆ دەرمان دەشێ و بەتایبەتی لە پێوەدانی مۆریانە و جڕوجانەوەردا و هەروەها کارگەرییەکی سەحراویی لە دەرمانکردنی پێستی سووتاودا هەیە و دەبێ بە هۆی هاتنەوەی پێستی نوێ لە شوێنە سووتاوەکە، رۆنەکەی بەسەر شوێنە سووتاوەکەدا دەماڵن. بێجگە لەمانەش بۆ باشتر سووتانی خواردن لە لایەن لەشەوە یارمەتیدەرە و لەش لە ژارەکان خاوێن دەکاتەوە و بە خواردنەوەی ئەم گیایە کە وەک چایی دێمی دەکەن، مرۆڤ بە ئارامی خەو دەیباتەوە.