سپۆن، ئسپن، ئەسپینگ، ئسپنگ، سپینە، سپون، گیاکەفە، گیایهکی چەند ساڵانی بههاریه لە تیرەی "coryophyllaceae"، کە چەندین جۆری هەیە و پهلی باریک و گهڵایکانی ورد و نووک تیژ و دڕکنن. تامی سوێره و مهڕو ماڵات نایخۆن. ڕیشووی ئهم گیایه دوای وشک کردن و هاڕین بۆ شۆردنی جلوبهرگ بهکار دێ، قەدیم کە سابوون و تاید کەم بوو لە ریشووی ئەم گیایە کەڵکیان وەردەگرت. لە شوێنە شاخاوییەکانی کوردستان و بەتایبەتی لە هەوراماندا زۆر دەڕوێ. له دروست کردنی شیرینیشدا بهکار دێ.
زۆربەی گیاکان مەوادی "ساپونین"یان تێدایە و هەر بۆیە بۆ شۆردن بەکار دێن، بەڵام لەم گیایەدا ئەو رادەیە زۆر زۆرترە.
بە فارسی "چوبک" یان "گیاه چوبک", "چوغان", "توسی", "اشفا البری علمی"ی پێ دەڵێن.