ئه‌سفه‌ناج، گیایه‌که گه‌لآ پان، لاسک ناسک و باریک و گوڵه‌که‌ی هێشوویی یه و ڕه‌نگی سه‌وزه. له چێشت لێناندا به‌کاری دێنن. ئه‌سپه‌ناخ زۆر به که‌ڵکه و ئاسنی زۆر، ماگنسیۆم Magnesium، پوتاسیۆم Potassium و ڤیتامینه‌کانی A، B و C و مه‌وادی دیکه‌ی تێدایه. له به‌ر ئه‌وه له‌م گیایه‌دا ئاسنێکی زۆر هه‌یه بۆ که‌م خوێنی زۆر به‌که‌ڵکه، به‌لآم بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ڕۆماتیسم و به‌ردی گورچیله و به‌ردی سپڵ یان هه‌یه، باش نییه. رازی له سه‌ر ئه‌سپه‌ناخ ده‌ڵێ، خواردنی بۆرانی ئه‌سپه‌ناخ و که‌نگر بۆ نه‌خۆشی نه‌می ئێسکه‌کانی له‌ش زۆر باشه و چاره‌سه‌ری ده‌کا. ئه‌گه‌ر ئه‌سپه‌ناخ له‌گه‌ڵ گوڵی گیای هه‌میشه‌به‌هار دا بکوڵێنین و به‌یانیان پالآوته‌کراوه‌که‌ی بخۆینه‌وه بۆ ئێشی کلیت و گاستریت زۆر به‌که‌ڵکه. یان ئه‌گه‌ر پالآوته‌کراوی ئاوی ئه‌سپه‌ناخ له‌گه‌ڵ ئاوی هه‌نار ده‌بنه هۆی پاک کرنه‌وه خوێن و په‌ڵه‌ی سه‌ر نینۆکه‌کان لاده‌با. له تۆوی ئه‌سپه‌ناخ دا موسیلاژێکی زۆر هه‌یه و هه‌ربۆیه ده‌بێته هۆی بڕینی یاو و له‌رز. به فه‌رانسه‌یی پێی ده‌ڵێن Espinard. ئه‌سپه‌ناخ چه‌ند جۆری هه‌یه.