دارێکه له تیره‌ی "گوڵ سووره‌کان" Rosaceae، که له دار سێ‌و ده‌چێ و به شێوه‌ی خۆڕست له مازنده‌ران و گیلان دا ده‌ڕوێ و جۆرێکیشی له ناوچه‌ی هه‌ورامان دا له به‌رزایی ١٠٠٠ تا ١٥٠٠ میتر له ڕووی ده‌ریاوه ده‌ڕوێ و بۆ ده‌رمان ده‌چێ. گوڵه‌کانی چه‌رموو و به‌ره‌که‌شی وه‌ک گویژ وایه، به‌ڵام ئه‌م گه‌وره‌تره و ڕه‌نگیشی قاوه‌یی یه و تامی شیرین و تورته ( تامێکی وه‌ک وایه که زمانی مرۆڤ ده‌چێته یه‌ک) و ڤیتامینی B و C و سلولز Cellulose و ئه‌سید سیتریک Acid Citrique و تانین Tanninی تێدایه. ئه‌زگڵ ده‌رمانی باشه بۆ زگچوون و هێندێک نه‌خۆشی تر. له کتێبی "مخزن الادویه" دا له سه‌ر ئه‌م داره نووسراوه که:
١ـ ده‌رمانی باشه بۆ میزبه‌خۆدا کردنی منداڵان و گه‌وران له شه‌ودا، بۆ ئه‌م ده‌رمانه‌ش ده‌بێ تاکوو ٥ شه‌وان، هه‌موو شه‌وێک ٥ گه‌لای ئه‌زگڵ له‌گه‌ل ٥ گه‌ڵا به‌ڕوو به‌ری داربه‌ڕوو بکوترێ و له ٢٥٠ سی سی ئاودا کوڵێندرێ و بخرێته‌وه.
٢ـ بۆ ده‌رمانی هه‌ڵمسانی ریخۆڵه و میعده، ده‌بێ هه‌ر شه‌وێک ٥ گه‌ڵا له ٢٥٠ سی سی ئاودا بکوڵێندرێ و یه‌ک حه‌وتوو به‌کار بهێندرێ.
٣ـ شوردنی مووی سه‌ر به ئاوی ئه‌زگڵ ده‌بێته هۆی به‌هێز کردنی مووی سه‌ر، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بێ ٢٠٠ گره‌م گه‌ڵا له ته‌نکه‌یه‌ک ئاو دا بکوێندرێ.
٤ـ کوتراوی گه‌ڵای ئه‌زگڵ و له‌گه‌ڵ ڕه‌شکه (له هه‌ر یه‌که ٥٠ گره‌م) له‌گه‌ڵ سرکه تێکه‌ڵاو بکرێ و بالووکه‌ی پێ هه‌ڵسوون، بالووکه‌کان ده‌وه‌رێن. له نێوه‌ڕاستی وه‌رزی پایزدا پێده‌گا. ده‌نکه‌که‌ی ده‌چێنن و یه‌ک ساڵ و نیو دواتر ده‌ڕوێ، پێوه‌ندیشیی ده‌ده‌ن به داری به‌ی و هه‌رمێ وه.
دێیەک لە کوردستاندا هەیە ناوی "ئەزگڵە"یە. بڵێی کاتی خۆی ئەوێ لەم دارەی زۆر لێ نەڕوابێ؟
سەیری "گویژه مازنیی" بکە.