هه‌رزن، گلێنە، گاڵ، ئه‌رزن، باچک، جۆرێ دانه وێڵهیه له تیره‌ی "گهنمییهکان" Graminées، که باڵای کورت و لاسکی ناسکه و ده‌نکی ورد ورد و سافوسۆڵی وه‌ک نیسک، بەڵام زەرد و سپی و یان قاوەیی بدهگرێ که زۆرتر به په‌له‌وه‌ری ده‌ده‌ن و جار جاریش لە گرانیدا ده‌کرێ به نان. ئه‌رزن دوای دروێنه‌ی گه‌نم و جۆ ده‌ڕوێ. ئه‌م گیایه زۆرتر له زه‌وی و زاری که‌م هێز و لمییدا دهچێندریه. جۆرێکی دیکه‌ی هه‌یه که تۆزێ له‌مه‌یان زلتره و وه‌ک ئه‌مه‌یان سافوسۆڵ نییه.
سەیری گلێنە بکە.