ئه‌رغه‌وان، دارێکه له تیره‌ی په‌پووله‌یه‌کان "Papillonacées" و سه‌رده‌سته‌ی "ئهرغهوانیهکان" Césalpinées نه، گه‌ڵاکانی خڕ و گوڵی سوور و ئاماڵ وه‌نه‌وش ده‌رده‌کا. ئه‌وه‌ڵی به‌هار به‌ر له‌وه‌ی گه‌ڵا ده‌رکا گوڵ ده‌کا، تامی گوڵه‌کانی شیرینه و هێندێ خه‌ڵک ده‌یخۆن. بۆ زیار کردنی ئه‌م داره به‌ره‌که‌ی ده‌چێنن، یان قه‌ڵه‌مه‌ی ده‌که‌ن. زۆرتر بۆ جوانی ده‌ینێژن. (ئه‌رخه‌وان سووره به‌هار گوڵشه‌نه ڕازایه‌وه/ ده‌شت و کۆ ڕه‌نگین و پڕشکۆیه وه‌نه‌وشه‌ی یانه‌که‌م) "ساڵه‌ح دیلان". ئه‌مه‌ش Cotoneaster hissarica، جۆرێکیتری ئه‌م داره‌یه که نزیک ٢ میتر بالآ ده‌کا و له ناوچه‌ی بانه زۆر ده‌ڕوێ. جۆرێکیتریشی له لێواری چۆمی "یاڵه" (سیروان) و شاری پاوه و هه‌ورامانی ته‌خت، داریان، مه‌ڕه‌خێڵ، هه‌جیج و ناوچه‌ی ژاوه‌رۆ دا به زۆری ده‌ڕوێ که خه‌ڵکی هه‌ورامان قوڵینه و ته‌یکه و سه‌به‌تی لێ دروست ده‌که‌ن و له گهڵاکوتراوهکانیشی بۆ ده‌رمانی گه‌رما بردوویی و نه‌خۆشی ماڵهڕیا که‌ڵکی وه‌رده‌گرن، ئه‌ویش به شێوه‌یه‌ک که بۆ ماوه‌ک ٢ کاتژمێر ده‌ڕۆنه نێو جێگه‌یه‌ک له گه‌ڵای ئه‌رخه‌وان. گه‌ڵا و گوڵه‌که‌شی ده‌کوڵێنن و بۆ ده‌رمانی وه‌رینی مووی سه‌ر که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرن. بێجگه له‌مانه‌ش بۆ پێوه‌دانی دووپشک و په‌سپه‌سه‌کۆڵه، گه‌ڵای کوتراوی ئه‌رخه‌وان و بومارانه تێکه‌ڵ ده‌کرێ و له سه‌ر شوێنی جزوهکه داده‌نرێ.