ئاوێشه، ئاوێش، هه‌زوکێویله، هه‌زبه کێویی، گیایه‌کی خۆڕستی کێویه له نه‌عنا ده‌چێ و له تیره‌ی "نه‌عناکان"( Lamiaceae (mint family ه، لاسکی کورت و گه‌لآی ورد و باریکه و زۆر جوانه و بالآی له ٣٠ تاکوو ٤٠ سم به‌رز ده‌بێ، له به‌ر بۆنه خۆشه‌که‌ی له ماست و دۆی ده‌که‌ن. که به‌هار گوڵ ده‌کات، گوڵێکی زۆر جوان و چه‌رموو یان شینی زۆر کاڵ یان به‌نه‌وشی مه‌یله‌وه سووری ورد ورد ده‌کا. ویشک کراوی ئه‌م گیا بۆن خۆشه وه‌ک به‌هارات له چێشت ده‌کرێت و بۆ ده‌رمانیش به‌کار دێ. پێوانه‌ی ٢٠ گره‌م له ١ لیتر ئاو ده‌که‌ن بۆ ئه‌وانه‌ی هه‌لآمه‌ت ده‌گرن، هه‌روه‌ها بۆ ئاسم، ده‌رمانی گورچیله، کۆئه‌ندامی شه‌رمگا، ڕێکوپێک کردن و باشتر هاتووچۆ کردنی خوێن زۆر به‌که‌ڵکه. دوو زۆر ئاویشن به ناو و ده‌نگن که ئه‌مانه‌ن، ئایشنی کێویی و ئاویشنی شیرازی. ئاویشن له ولآتانی ئوروپایدا کێویه‌که‌ی نییه و ته‌نیا ده‌یچێنن.