عه‌به‌نووس، دارێکە له وڵاته گه‌رمه‌کانی وەک هیند و ماداگاسکار و دوڕگەی موریسدا ئه‌ڕوێ. ئەم دارە وەک داری عەناوە کە بەرەکەی وەک ترێی زەردە و گوڵاکەی وەک گەڵای سنەوبەرە بەڵام ئەم درێژە، تۆمەکەشی وەک تۆمی خەنەیە. جۆرە هیندیکەی هێڵ هێڵ سپی تێدایە و جۆرە حەبەشیەکەشی رەنگی رەشە.
دارەکەیشی به‌نرخ و زۆر سه‌ختە و کەرەستی لێ دروست دەکرێ کە رەنگی مەیلەو ڕه‌شه بەڵام لە کەش و هەوای جیاوازدا رەنگەکەی دەگۆڕدرێ، لەبەر خۆڕاگری و قاییمی دەختە و چێوەکەی یەکێک لە گرانترین چێوەکانی دونیایە.
بە تەختەی ئەم دارە دەڵێن Macassar-Ebenholz.