هه‌ڵه‌کۆک، هاڵه‌کۆک، هاڵی کۆک، هەڵەکۆک، پەلوک، ئاڵەکۆک، هەپڵۆک، گیایه‌کی خۆڕستی کوێستانه لە تیرەی "ئالەکۆکەکان" (Primulaceae) که بەهاران زۆر زوو له پانای ڕنوه به‌فران سه‌ر ده‌ردێنێ، هەر بۆیە پێیشی دەڵین گوڵی نەورۆزی، وه‌ک ئه‌سپنگ وایه، به‌ڵام گەڵاکه‌ی پانتره و تووکنه، بستێک به‌رز ده‌بێ و گوڵێکی زه‌ردیش ده‌گرێ. لەو شوێنانەی کە بە دەست دەچێندرێ و پەروەردە دەکرێ، لە بیست و پێنج تاکوو شەست سانتیمیتر بەرز دەبێ، ڕه‌گی که‌م له زه‌وی ده‌چه‌قێ، بنێکی خڕی هه‌یه که ده‌خورێ. بۆ ئه‌وانه‌ی زگیان کار ناکا زۆر به گه‌ڵکه، چوونکە زگی مرۆڤی پێ ده‌چێ. ئه‌م گیایه چه‌ندین جۆری هه‌یه و ئه‌مه‌ش دووانیان:
١- ئاڵه‌کۆکه پرچنه، ئه‌مه‌یان گه‌ڵاکانی تووکنه.
٢- ئاڵه‌کۆکه مشکانه، ئه‌مه‌یان بنه‌که‌ی خڕه و له مشک ده‌چێ.
ئەم گیایە وەک وتم جۆری زۆرە، لە ئێران‌دا ٦ جۆری بەهاری هەیە کە سەرەتای بەهار سەوز دەبن. دوو جۆری تایبەییان ئەمانەن P. heterochroma و P. gaubaeaena و جۆرەکانیتریشی لە قەفقاز و بەشێک لە وڵاتە ئوروپاییەکان و لە رووسیە، سیبری، ئاناتۆلی، ئیراق، ئەفغانستان، ئاسایی ناوەندی، پاکستان و مەغولستاندا دەڕوێن.
بۆ دەرمان بەکار دێ و بەتایبەتی بۆ دەرمانی کۆکە و برۆنشیت. بەهێزکەرەوەی دڵە، هەروەها لە دەرمانی لادێی و کلاسیک‌دا گوڵەکانی بۆ دەرمانی ئەو کەسانە بەکار هاتووە کە سیستەمی عەسەبییانی لاوازە و ماسۆلەکانی دەڵەرزێت و تووشی ئێشی ئعساب هاتوون.
وتەیەکی پیشینانە لەسەر ئەم گیا کوێستانیە هەیە کە دەڵێ: "دیاری شوان ئاڵەکۆکە."
هه‌ڵگرین خورما و ته‌ڕه‌هێلکه و په‌نیر و بێڵه‌کــان
هه‌ڵکه‌نین پیشۆک و که‌نگر و ئاڵه‌کۆکی وه‌رده‌کان
"چرۆستانی"
بەفر و هەڵەکۆک کەوتنە گفتوگۆ
هەڵەکۆک بەشەوق، بەفر رەنجەڕۆ
یان
کەرەس لەسەر چووز، مەنێ بە خەروار
هەڵەکۆک زۆر کۆک، کاشمە لە ناو غار
"قانع"
بە فارسیش "پامچال"ی پێدەڵێن.