دڕکه ئاڵه‌ت، زرۆی، چه‌وغان، تۆسی نه، ئه‌شنانی کێوی، جۆره گیایه‌که له بنه‌ماڵه‌ی "Caryophyllaceae" که زۆرتر له ده‌م جۆگه و ڕووباردا ده‌ڕوێ. گه‌ڵای وه‌ک گه‌ڵای "شه‌دانه" وایه و گوڵی مۆره و به هێشووه، تامی وه‌ک بیبه‌ر توند و تیژه، بۆنیشی تونده. ئه‌م گیایه بۆ ده‌رمان به کار دێ و له کتێبی "تقویم الابدان" دا، نووسراوه که ئه‌م گیایه باشترین ده‌رمان که "ئه‌ره‌ستوو" بۆ به‌رگری له وه‌ره‌ینی موو نواندوویه. ئه‌ویش به‌م شێوه‌یه، یه‌ک که‌وچکی چێشت‌خۆری له گه‌ردی ریشووه کوتراوه‌که‌ی ئه‌م گیایه له‌گه‌ڵ یه‌ک که‌وچک رۆن زه‌یتوون تێکه‌ڵ بکرێ و بۆ ماوه‌ی ٥ شه‌وان مووه‌کانی پێ چه‌ور بکرێ و تاکوو به‌یان پێوه بمێنێته‌وه و ئه‌وجار بشۆردرێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌وادی خاوێن که‌ره‌وه له نێو ئه‌م گیایه‌دا هه‌یه، ئه‌گه‌ر ٢٠٠ گره‌م له گه‌ردی ریشووی ئه‌م گیایه له‌گه‌ڵ رۆنی کونجی تێکه‌ڵ بکرێ و بیماڵین به هه‌ر جۆره له‌که‌یه‌کدا پاکی ده‌کاته‌وه. بێجگه له‌مانه بۆ ده‌رمانی زۆر نه‌خۆشی دیکه به‌کاری دێنن.
سەیری دڕکە ئاڵەت بکە.