دار دەرزی، جۆره دارێکه له ڕه‌گه‌زی "Mimosaceae" که نزیکه‌ی ٨٠٠ زۆری هه‌یه. دیاره له بنه‌ڕه‌تدا دارێکی ئافریقایی و ئوسترالیایی یه، جۆره ئافریقایه‌که‌ی تاجێکی پان و چه‌تری هه‌یه، به‌لآم جۆره ئوسترالیایه‌که‌ی شێوه‌ێکی قووچ (مخروطی)ی هه‌یه و به‌ژنیشی به‌رزتره. نیشانه‌یه‌کی تایبه‌تی که له‌م داره‌دا هه‌یه گه‌ڵه زه‌رده‌کانییه‌تی که شێوه‌ی گوڵه‌نگیان هه‌یه و هێشووین و گه‌لآی هێندێکیان باریک و درێژن و گه‌لآی هێندێکیتریان له گه‌لآی دار عه‌ناو ده‌چن. ئه‌م داره زۆرتر بۆ جوانی ده‌یڕوێنن و داره‌که‌شی له لای دارتاشان ده‌کرێ به که‌ره‌سته‌ی جوان.
جۆرێکیی گه‌ڵاپانی ئه‌م داره Acacia cyanophyllaیه.
جۆرێکیتری که له ناوچه‌ی مه‌دیته‌رانه‌دا زۆره، به شێوه‌ی بازرگانی له ژێر ناوی Mimosaدا ده‌نێردرێ بۆ ئوروپا.
سەیری دارە زەردی بکە.