دڕە هەرێی، ئه‌م ناوه له فه‌رانسه‌یی وه‌رگیراوه و ڕووه‌کێکی چه‌ند ساڵانه له تیره‌ی "Asteraceae" و گه‌ڵاکانی درێ و په‌ل په‌له و له سه‌ره‌وه گوڵێکی شینی جوان ده‌ر ده‌کا، پێش ئه‌وه‌ی که گوڵ بکات خونچه‌کانی لێ ده‌که‌نه‌وه و دیکوڵێنن بۆ چێشت، لاسک و گه‌ڵاکانی تامیان تاڵه، له وڵاتانی ئورووپایی‌دا به کاڵێش ده‌یخۆن، بۆ ده‌وا به‌کاری دێنن و کالسیۆم و مەنگزیۆم و فسفۆری تێدایه و هه‌روه‌ها ڤیتامینی Bشی تێدایه. رازی دەڵێ باشتر لە تۆوی ئارتیسوو بۆ دەرمانی بواسیری و خوێنڕێژی کۆم پەیدا نابێ. هەروەها بۆ لابردنی بەردی گورچیلە و بەردی زراو وەک دەرمان بەکار دێ.
به فه‌رانسه‌یی Artichoke پێ ئه‌ڵێن.
سەیری دڕکە کەرە و قنگرە کەرانە بکە.