ڕووه‌کێکی خۆرسته له تیره‌ی "گوڵسووره‌کان" لاسکی به‌ره‌زه و گوڵه چه‌رموو یان کرێمی ڕه‌نگ ده‌گرێ و له ته‌نیشت ئاو و کانیاو و شوێنی ته‌ڕدا ده‌ڕوێ. گه‌ڵاکانی پان و په‌ل په‌له و ددانه‌دارن.به‌ره‌که‌ی هه‌ر یه‌که و تۆوێکی تێدایه. ئه‌م ڕووه‌که هه‌ر له قه‌دیمه‌وه وه‌کوو ده‌رمان که‌ڵکیان لێ وه‌رگرتووه. زۆرتر گوڵه‌کانی به‌کار دێنن، له پێشیشدا گوڵه‌کانی له تۆیه‌کیی ناستک له سێبه‌ر یان مه‌کینه وشک کردنه‌وه له گه‌رمایه‌کی ٣٥ پله‌ی سانتیگراد دا هه‌ڵده‌خه‌ن و وشکی ده‌که‌نه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌توانرێ له گه‌ڵا ناسکه‌کانی که‌ڵ وه‌رگیرێ. هه‌موو ئه‌م به‌شانه‌ی که باس کران مه‌وادی گلوکوزی و هیتریان تێدایه و ماده‌یه‌کی زه‌رد ڕه‌نگ و ڤانیلین و سالیسیلیک ئه‌سیدیشی تێدایه. گوڵه وشکه‌کانی ده‌کوڵێنن و بۆ ده‌رمانی دژی گریپ و دابه‌زاندنی یاو و له‌رز و دژی ئێش و ژانی نه‌خۆشی وه‌ک ڕۆماتیسم به‌کار دێ. هه‌روه‌ها بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ئێش و ئازاری میزڵدان و گورچیله به‌کاری دێنن. شێوه‌ی به‌کار هێنانیشی یان به ده‌ێم کراوی یان (یه‌ک که‌وچکی مره‌باخۆری بۆ یه‌ک فنجان و دوو تاکوو سێ فنجان له ڕۆژدا) یان به شێوه‌ی خوسراو (یه‌ک که‌وچک مره‌باخۆری له یه‌ک فنجان ئاو، که ده سه‌عات له ئاوه‌که‌دا خوسابێ)، به‌کاری دێنن. کوڵێندراو یان خوسێندراوی خودی ئه‌م ڕووه‌که، عه‌ترێکی تتێدایه که له عه‌تری "میتل ئستر" Méthyl ester ئه‌سید سالیسیلیک ده‌چێ.
گێنوو، گیایه‌کی گه‌ڵا درێژه، گوڵه‌کانی هێشوویی و ڕه‌نگ زه‌ردن. له گوڵ و گه‌ڵا و ڕیشووی ئه‌م گیایه‌دا شیله‌یه‌کی زه‌رد هه‌یه که بۆ ڕه‌نگ کردن به‌کار دێ.