BackAristida purpurea
گیا لانک

Latin: - Aristida purpurea
گیا لانک 

گیا لانک یان گیا بێشکە
گیاپووشکەیەکی ناسکە لە وێنەی کەڵافە بەن بەڵام رەگ و ریشووی بەهێزی هەیە، باڵای زۆر بەرز نابێ. گەڵاکانی باریکن. گیالانک زۆرتر و باشتر بەرگەی سەرمای زستانان دەگرێ تاکوو هاوینێکی گەرمی تاقەت پڕوکێن. ئەم گیایە زیاتر لە ٣٠٠ جۆری هەیە و زۆرتر لە ناوچە گەرم یان گەرمەسێرەیەکان دەڕوێ بەڵام لە کوردستانیشدا یەک دوو جۆری دەست دەکەوێ و بە هاسانی بە هۆی تۆوەکەیەوە بڵاو دەبێتەوە. ئاژەڵ و چوارپێی لای خۆمان زۆر حەزی لێ ناکەن بەڵام وشتر چاکی دەخوا. ئەوسا لە کوردەواریدا ئەو بنەماڵانەی دەست کورت و نەدار بوون دۆشەکەی نێو لانک (بێشکە)ی منداڵەکانیان لە پووشی نەرمی ئەم گیایە دروست دەکرد و ناوەکەشی هەر لەوەوە وەرگرتووە.
سپاس و پێزانین بۆ مامۆستا بەکر ئەحمەدی کە زۆربەی زانیارییەکانی ئەم گیایە هی جەنابیان بوو.
چوار جۆریتری ئەم گیایە ئەمانەن:
A.Kelleri
A.Pungens
A.Plumosa
A.Pallida

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-