BackCornflower
گڕاڵک

Latin: - Centaurea cyanus L.
English: - Cornflower
گڕاڵک 

گیایەکی خۆڕستی کوردستان و لە زۆربەی ناچەکاندا دەڕوێ، گیایەکی یەک تا دوو ساڵانە، لاسکێکی باریکی هەیە کە قیت دەوەستێ و گەڵای باریک و گوڵەکەشی شینە.
باڵای گڕاڵک تاکوو نزیک میترێک بەرز دەبێ. ئەم گیانیە چەند جۆری هەیە بەڵام ئەمەیان کە گوڵی شین دەگرێ، نزیک بە کۆتایی بەهار تاکوو نزیک پاییز دەژی. زلی گوڵەکانی لە سێ تاکو چوار سانیتیمیتر دەبێ. هەرچەند رەنگی خودی گوڵەکە شین (کەوگ) بەڵام لێواری گوڵەکانی لە رەنگێکی بەنەوش دەچن.
چۆریكیتری کە پێی دەوتری گڕاڵکە کێویلە زۆر لەم نزیکە و وەک یەک دەچن بەڵام ئەم گیایەکی چەند ساڵانە و گەڵاکانی پانتر و گەورەتر و رەنگیشیان تۆخترە کە بە لاتینی پێی دەڵێن C. montana.
لە کۆنەوە ئەم گیایە بۆ دەرمانی نەخۆشینەکانی چاو بەکار دەبەن و زۆریش دەرمانی باشە. لاسکە ناسکەکانی کۆتاییەکانی ئەم گیایە بۆ ئێش و ئازاری برین و وشوێنی بڕاوی و رووکاوی لەش زۆر باشە و دەبێ دەوری برینەکەی پێ بسڕن. هەروەها لەسەر چاوی ئێشاو و گل کراوی دادەنێن، بەڵام دەبێ لاسکەکەی بکۆڵێنن و پەمووی پێ دەڕ بکەن و لەسەر چاوەکە ببەسترێت. هەروەها کوڵاوی ئەم گیایە بۆ دەموچاو شۆردن و ماساژی دەموچاو زۆر بەکەڵکە و دەبێ بە هۆی لابردنی زیپکە و جۆشی روخسار بۆ ئەوم مەبەستەش کاتێک لاسک و گوڵی گیایەکە لە ناو زەرفێکدا دەکوڵێ و هەڵمی لێ بەرز دەبێتەوە و خاولیەک بدەن بەسەرتاندا و روخسارتانی بەسەردا شۆڕ بکەنەوە و بۆ ئەوەی بە هەڵمەکەی دەموچاوتان بخوسێتەوە و بەم جۆرە تاکوو نزیک ١٥ خولەک رووخسارتان بە سەریەوە رابگرن دوایە هەست بە نەرم و نیان بوونی پێستی دەم و چاوتان دەکەن.
ناوی ئەم گوڵێ بە ئاڵمانەی Kornblume
بە فارسی گیاە گلم گندم انبوە یان گول گندم
بە سویدی Blåklint
بە فینلاندی Ruiskaunokki
بە نوروژی Kornblom
بە دانماریکی Kornblomst

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-