BackHop
گیازام

Latin: - Humulus lupulus L.
English: - Hop
گیازام 

گیا مەنگە، گیا رازک، گوڵ بەیان.
گیازام گیایەکی یەک یان چەند ساڵەیە کە بە شێوەیەکی سەیری و چاوەڕوان نەکراو گەشە دەستێنێ و بە چنگی تایبەتی کە هەیەتی خۆی بە دار و دیوار و شتی دەوری خۆیدا هەگیر دەکا و پێیاندا هەڵدەشێ، باڵای دەتوانی تاکوو ١٠ دریژ ببێ و دەتوانێ لە شەو و رۆژێکدا ٨ ئینج درێژ ببێ. هەموو گیانی دڕووی وەردی پێیوەیە و بەهۆی ئەوانەوە خۆی گیر دەکا. گیازام نێر و مێی بە جیا دەڕوێن و نێرەکانی تۆزێک رەنگیان کاڵترە. گولەکانی چووکە و رەنگیان مەیلەو زەردە.
ئەم رووەکە جۆری خۆڕستی هەیە و دەشی چێنن بۆ بەرهەم هێنانی بیرە (ئاوجۆ).
بە ناوە کوردیەکەیدا دیارە کە بۆ دەرمانی برین بەکاریان هێناوە.
سەیری گوڵە بەفر بکە.
بە سوێدی پێی دەڵێن Humle.
بە ئاڵمانیش Hopfen یە.
بە فاریسش پێی گیاە رازک

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-