BackBorage
گۆزروان

Latin: - Borago officinalis
English: - Borage
گۆزروان 

گۆزربان، گوڵە گاوزوان، رووکێکی یەک ساڵانە کە تاکوو ٧ دەسیمیتر بەرز دەبێ، تەرز و لق و گەڵاکانی تۆزێک تووکنن و هاوینان گوڵێکی شینی جوان دەردەکا کە تۆمەکانیشی لە نێوان گوڵەکانیدان و تۆزێک گوشتن و خواروخێچن. شێوەی ئەم گوڵە جۆرێک هەڵکەوتووە کە زۆر بە زەحمەتە بە هەڵە بە گوڵیتر دابنرێ.
لەبەر ئەوەی گۆزروان رادەیەکی فرە کالسیۆم و ئاسن و مەوادی وەک پتاسیۆم و فیتامینەکانی بی و سی تێدایە بۆ دەرمان بەکار دێ. هەروەها گوڵی گۆزروان بۆ دەرمانی نەخۆشی دەروونی و ئەوانەی کە تووشی سەرێشە دەبن زۆر باشە، بێجگە لەمانەش بۆ ساڕێژ کردنی زیپکەی نێو دەم و زار و زوکام و هەڵامەت، یاوبڕ و هاوڵە و سوریژە بەکاری دێنن.
گۆزروان لە رووەکناسیدا سەر بە تیرەی "Borago" و بنەماڵەی "Boraginaceae" یە.
سەیری گاوزوان بکە.
بە فارسی پێی دەڵێن گل گاوزبان.
بە سوێدی پێی دەڵێن Gurkört .
بە ئاڵمانیش Borretsch یە.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-