BackSowbread, confusingly, Persian violet
گوڵە عەرعەر

Latin: - Cyklamen officinale - CYCLAMEN PERSICUM
English: - Sowbread, confusingly, Persian violet
گوڵە عەرعەر 

گوڵێکی جوانی سەرنخونە لە بنەماڵەی Primulaceae کە گوڵێکی یەک چڵی هەیە. ئەم گوڵە لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستاندا دەڕوێ. بەڕێز ئەمیر ئەمینی لە کتێبی "فرهنگ گیاهان دارویی" لە لاپەڕەی ٥٧دا لەسەر ئەم گوڵە دەڵی: گیایەکی ١ ساڵەی خۆڕسکە کە لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستاندا دەڕوێ. ئەم گیایە لە جوانڕۆ، باینگان، تین، باوەجانی، مزران و قڵاجە و کامێران و دەوروبەری سنە و دێواندەرە و مەریوان و ژاوەرۆ و رۆژئاوای بێساران دەڕوێ و بۆ دەرمانی زۆر دەرد بەکاری دێنن. لە ناوچەکانی ژاوەرۆ، مەریوان، کۆماسی، باخان و گاڕان و چنارە بۆ دەرمانی گریان و بێزاری منداڵان بەکاری دێنن و لەگەڵ گوڵای توودا دیکوتن و ئاوەکەی دەدەن لە پشتی نەرمەی گوێ (لەو شوێنەی کە کونی دەکەن بۆ هەڵواسینی گوێشەوارە) و مەڵاژیی منداڵ و ژیر دەبنەوە. بەڵام لە ناوچەی پاوە و قشڵاخ و روانسەردا پێشوو گوڵەکانی ئەم گیایە لەگەڵ رازیانە و گوڵی خەتمی (هەرکامیان ١٠ گرەم) دەکوتا بە یەکدا و هەموو رۆژێک ١ کوچکی چێشخواردنیان لە نیو لیتر یان ٢ پەرداخ ئاودا دەکوڵاند و دەیانخواردەوە بۆ نەخۆشی گەدە و رێخۆڵە و لەنێو بردنی بای سک...
سەیری گوڵە ئاگرین و برادۆس بکە.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-