BackCat-mint
گوڵە خەو

Latin: - Nepeta cataria L.
English: - Cat-mint
گوڵە خەو 

سوونبوڵە تیف، گیا کتک، گیا کتکی دەشتی، گیا پشیلە، گیایەکە له‌ تیره‌ی "نه‌عناییەکان" Labiatae (Lamiaceae)، کە بۆ دەرمانی زۆر دەردان دەشێ. گوڵە خەو گیایەکی بۆری بە پنچی چەند ساڵەیە بە بۆنە و گوڵیکی ئاماڵ سپی هەیە. لاسکەکەی راست هەڵدەچێ و لە هێندیک شوێن دەبێ بە یەک میتر. گیای گوڵە خەون یان گیا پشیلە تەنیا یەک جۆر نیە و چەندین جۆرە. لە زۆر وڵاتدا هەر لە مێژە وەک دەرمان بەکاری دەبەن بە پێی سەرچاوەی Enligt Retzius 1806 خاوەن هەنگەکان بۆ ئەوەی سەرنجی هەنگەکان بۆ لای شارە هەنگەکانیان رابکێشن و لەوێ کۆیان بکەنەوە و بنیشنەوە، ئەم گیایەیان ماڵیوە بەو شوێنە و دەوروبەرەیدا.
ناوە زانستییەکەی ئەم رووەکە لە وشەی "Catus" (پشیلە نێرە) هەروەها ناوە کوردی و سویدیەکەشی ئەوە پشت راست دەکەنەوە کە ئەو بۆنە تایبەتییەی ئەم گوڵە هەیەتی پشیلە زۆر حەزی لێدەکا. یەکێکی دیکە لەو گیایانە کە پیشیلە (کتک) حەزی لێ دەکا Valeriana officinalis یە.
ئاڵمانی پێیدەڵێن Gewöhnliche Katzenminze .
بە سویدی پێیدەڵێن Kattmynta.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-