BackCow bane
گاکوژە

Latin: - Cicuta virosa
English: - Cow bane
گاکوژە 

گیای گاکوژە، گیایەکی بۆ گەنی چەند ساڵەیە کە لە نێوە ئاودا دەڕوێ و لە تیرەی Umbelliferaeنە. باڵای لە ٥٠ تا ١٥٠ سانتمیتر بەرز دەبێ و لە ریشووەکەی شیرێکی نارنجی رەنگی بۆگەن دەست دەکەوێ کە بۆنی گەرەوز و تامی جافەری دەدا. گوڵەکانی رەنگیان سپی و بە شێوەی چەتری لە سەرلقی چڵەکانیەوە دەڕوێن. دوو جۆری سەرەکی هەیە گاکوژەی چووکە و گاکوژەی گەورە، چووکەکەی زۆر جێگای مەترسی نیە، بەڵام گەورەکەیان زۆر مەتریسدار و کوشندەیە. ئەوانەی ژاری ئەم گیایە دەچێتە لەشیان، تووشی رشانەوە و سکچوون و لەخۆچوون و بورانەوە دەبن و دوایە دەمرن. هۆکارەکەشی مادەیەکی ژەهراوی بە ناوی "سیکۆتوکسین"ە کە لەم گیایەدا هەیە. لە کوردستاندا ئەوانەی تووش و گرۆدەی ژاری ئەم گیایە دەبن مازووی تاڵە دەکوتن و لەگەڵ شیر دەیدەن پێیان بۆ ئەوەی چاک ببنەوە چونکە لە مازووی تاڵدا رادەیەکی یەکجار زۆر تانین هەیە کە دەبێتە هۆی رەویاندەوە و لە نێوبردنی ژاری گاکوژە.
لەبەر بۆنە گەن و پیسەکەی ئاژەڵ کەمتر توخنی دەکەون و دەیخوەن، دیارە ژارەکەی لەسەر باڵندە و مەڕ و بزن کاریگەرییەکی ئەوتۆی نیە بەڵام گا دەکوژێ، رەنگە هەر ئەمەش بووبێتە هۆکاری ناونانی ئەم گوڵە.
بە ئاڵمانی Wasserschierling پێدەڵێن.
بە سویدی Sprängört پێدەڵێن.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-