BackLemonlily, Orange Day-lily
گوڵە سۆسەن

Latin: - Hemerocallis fulva
English: - Lemonlily, Orange Day-lily
گوڵە سۆسەن 

سۆسەن زەردک، سێ سیر، سۆسەنی زەرد. گوڵێکی زۆر جوانە لە تیرەی Liliaceae. لە راستیدا ئەم گوڵە بە چوار رەنگ هەیە، یەکەمیان سپیە، دووهەم شین، سێهەم زەرد و چوارەمین رەنگەکەی تێکەڵاوێکە لە رەنگەکانی زەرد، سپی و شین پێی دەڵێن سۆسەن کەوە یان سۆسەن ئاسمانی وا یان شینە سۆسەن. هەر چواریان بە شێوەی خۆڕست و بە شێوەی چاندنین هەن. گوڵ سۆسەن یەكێک لەو گوڵە جوانانەیە کە سەرنجی زۆر لە هۆنەرانی راکێشاوە و لە هۆنراوەکانی خۆیاندا ناویان هێناوە.
هەر لە کۆنەوە ئەم گیایە لە کوردەواریدا بۆ دەرمان بەکار دێنن.
ناوە لاتینیەکەشی لە وشەی "fulvus"ەوە هاتووە کە مانای "زەردی ئاماڵ سوور" دەدا.

بە سوێدی پێی دەڵێن Brunröd daglilja.
بە ئاڵمانی دەبێ بە Rotgelbe Taglilie.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-