BackPlant Anatomy
گیا

English: - Plant Anatomy
گیا 

رووەک یان گیا چیە؟ رووەک گیانلەبەرانێکن کە لە پرۆسەی (Process) فیتۆسەنتیز کەڵک وەردەگرن. پرۆسەیەک کە لەوێدا وزە و هێزی خۆر دەگۆڕدرێ بە وزەی شیمیایی واتە دەبێ بە خواردن. رووەکەکان دەتوانن بە پێی جێگاو و رێگایەک کە لێی دەژین جیاوازیان هەبێت لە قەوارە و باڵا و گەڵاکانیاندا. بەڵام بە گشتی بەهۆی ریشووەکەیان کە لە نێو خاک و ئەرزدایە، خواردنی کانی خۆیان وەردەگرن، گەلاکانیش "کلۆروپلاست"یان تێدایە کە دەبێ بە هۆی روودانی پرۆسەی فتوسەنتێز، لە رێگای ئەو کونە بچۆلانانەی کە لە گەڵاکاندا هەن، دی ئوکیسدی کەربون وەردەگیرن، ئەمەش بە نۆرەی خۆی دەبێتە هۆی پێکهاتن و بەربوونی ئوکسیژن. خانەی رووەکەکان بە پێچەوانەی گیاندارانیتر سواخێکی سلولزی برگریان هەیە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
شوێن بە پیشەیە، گیا بە ریشەیە
واتەی قەدیمیان بۆ هەمیشەیــــە
***
هەرچت رەسەنی خۆی دەگرێتەوە
گیا لەسەر پنجی خۆی دەڕوێتەوە
***
بۆ زانیاری زیاتر سەیری رووەک بکە.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-