BackOxeye Daisy
گوڵ مینا

Latin: - Chrysanthemum leucanthemum L.
English: - Oxeye Daisy
گوڵ مینا 

گوراڵه چەرمی، گوڵاڵە چەرموو، گوڵ مینا گیایەکی چەند ساڵایە لە بنەماڵەی "پاناسەکان" و لە تیرەی "میناکان"ە. ئەم گوڵە کە چەندین جۆری هەیە لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستاندا بە شێوەی خۆڕسک دەڕوێ و لە سێ تاکوو ٦ ئینج بەرز دەبێ و گوڵەکانی رەنگیان زەردێکی لیمۆییە. ئەم گوڵە جۆری زۆرە و هەگەریش باش سەرنج بدەینە پەڕە گوڵەکانی لەگەڵ پەڕە گوڵی گوڵمینای شوێنەکانی تر جیاوازی هەیە، ئەوانەی کوردستان پەڕەکانیان پان و کورت و ئەوانیتریش پەڕەکانیان باریک و درێژە.
ئەم گیایە لە کوردەواریدا لە مێژە بۆ دەرمان بەکار دەبرێ بەتایبەتی بۆ چارەسەری میگرێن زۆر باشە. لە تۆوی ئەم گیایە دروست دەکرێ بە ناوی رۆن مینا یان EPO کە لە وڵاتانی ئوروپاییدا لە دەرمانخانەکان بە ناوی کەپسولی "ئیپۆ" دەفرۆشرێ. ئەم کەپسولە ٢٥٠ و یان ٥٠٠ گرەمی رۆنی گیای مینایە. بێجگە لەمەش رۆنی گوڵ مینا + ڤیتامین E به ناوی Efamol و هەروەها رۆنی گوڵ مینا لەگەڵ ماسی ماسی بە تێکەڵاوی بە ناوی Marin cap دەفرۆشرێ. رۆنی گوڵ مینا ئەسید لینۆئیک (٧٠%) و ئەسید گامالینۆئیک (٩%)ی تێدایە. ئەو ئەسیدە چەورانە بۆ پێگەیاندن و زیاد کردنی خانە (سلول)کانی لەش زۆر پێویستن.
ئەو دەرمانانە بۆ ئەم دەرد و ئازارانەی خوارەوە باشن:
ـ بۆ سیندرۆمەکانی پێش سووڕی مانگانە.
ـ ئێش و ئازاری مەمک = ماستالژی
ـ دەرمانی باشە بۆ ئەشتها و بێ مەیلی کە لە نەخۆشی مالیخولیادا بەرچاو دەکەوێ.
ـ دەرمانی ئگزێمای ئتوپیک بەیانیان و ئێواران.
ـ کرێمەکەی بۆ دەرمانی ئالرژی پێستی و هەموو جۆرە هەستیارییەکی پێست باشە.
ناوی لاتینی ئەم گوڵە لە وشەی لاتینی "vulgus"ەوە گیراوە کە مانای (هیوا، بە گشتی)
بە ئاڵمانی پێی دەڵێن Gewöhnliche Wucherblume.
بە سویدی پێی دەڵێن Prästkrage کە مانای "ملیوانی قەشە" دەدا و ئەم ناوەشیان بۆیە پێداوە کە شێوازی گوڵە سپیەکەی لەو ملیوانە خڕە سپیانە دەچێ کە قەشەکان ساڵەکانی ١٧٠٠ لە ملیان دەبەست.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-