BackCommon Lettuce
کاهوو

Latin: - Lactuca sativa
English: - Common Lettuce
کاهوو 

کاهوو گیایەکی یەک یان دوو ساڵانە لە بنەماڵەی "Compositae"، کە باڵای تاکوو ١ میتریش بەرز دەبێ. گەڵای کاهوو پان و درێژ و رەنگیان سەوزە و تامیان کەمێک شیرین و ئاودارن. جێی سەرەتایی ئەم رووەکە هیندوستان و ئاسیای نێوەڕاستە. کاهوو دەبێتە هۆی زیادبوونی گلوبولە سوورەکانی خوێن و ئاسنی نێو خوێن. هەروەها کاهوو بۆ دەرمانی کەم خوێنی زۆر باشە و بینایی بەهێزتر دەکا. کاهوو هەرچەندە رەنگی زیاتر سەوز بێ ڤیتامینی زیاتری تێدایە. کاهووی کوڵاو شیری دایکان زیاد دەکا. لەبەر ئەوەی کاهوو مادەیەکی خەوهێنەری بە ناوی لکتوکاریۆم تێدایە و ئەویش کربوهیدراتی زۆرە بۆ دەرمانی بێخەوی زۆر باشە. بێجگە لە هەموو ئەمانە دەتوانێ خواردنێکی زۆر باش بێ بۆ ئەوانەی کە دیابتیان هەیە و بەرگری دەکا لە وەرینی موو و سپی بوونی.

بە ئاڵمانی Grüner Salat
بە سوێدی Sallat
بە فارسی کاهو
بە عەرەبی خس

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-