BackTruffle
کارگی دومەڵان

Latin: - Truffle
English: - Truffle
کارگی دومەڵان 

کارگ دومەڵان، دومەڵان یان دومبەڵان، جۆرێک کارگی بە نرخە. دومبەڵان بە چەندین رەنگی وەک سووری پڕ ڕەنگ، خوەڵەمێشی، سپی، بەنەوش و رەش پەیدا دەبێ. بەڵام رەشەکەیان لەوانیتر بە تامترە. دومبەڵانی رەش و سپی لە هەموو ئەوانیتر گرانترن.
دومەڵان لە رەستورانەکان و لە کارگەکاندا بۆ دروست کردنی خواردەمەنی و سۆس و رۆن و دەرمانسازیدا بەکار دێ.
بەناودەنە کە کە ئۆستای چێشت لێنەری فەرانسە "ژان ئانتلم بریلا سوارین، ناوی "ئەڵماسی چێشتخانە"ی لە دومەڵان ناوە.
دومەڵان نزیک ٣٠ سانیتیمتر لە بن عەرزەوەیە و نزیک ریشووی گیاکان دەرڕوێ. لە شێوازدا دومەڵان وەک پەتاتە وایە و گەورەییەکەی لە ئەندازەی فندقێک تاکوو رادەی پرتەقاڵیک دەبێ. دومەڵان لە شوێنی نەمناکدا دەڕوێ و لەبەر ئەوەی بە چاو نابینرێتەوە، سەگی تایبەتی هەن بۆ دۆزینەوەی ئەم جۆرە کارگانە کەڵکیان لێ وەردەگیردرێ. دومەڵانی کێوی رەنگی سپییە و ساڵی ٢٠١ نرخی کیلویەکی بە ٢٠هەزار تاکوو ٤ هەزار و پێنسەد دولاری ئامریکایی بوو. بەڵام ساڵی ٢٠٠٧ دومەڵانێکی سپی کە کێشەکەی ١ کیلو و نیو بوو، ریکۆردی نرخی ئەم جۆرە کارگەی لە جیهاندا شکاند و ئەویش لە لایەن خاون کازینۆیەکەوە بە ناوی ستانلی هو بە نرخی ٣٣٠ هەزار دولار کڕدرا.
دومەڵان لە زۆر کۆنەوە خوەراکی مرۆڤ بووە بە جۆرێک کە لە سەر بەردەنووسەکانی سۆمەرییەکان کە باسی خواردنی دوژمنەکانیان دەکەن، ناوی دومەڵان هاتووە. هەروەها لە نووسینەکانی تئۆفراستوس لە سەدەی چوارەمی بەر لە زاییندا ناوی دومەڵان هاتووە.
دومەڵان لە هەموو کوردستاندا دەست دەکەوێ بەتایبەتی لە ناوچە شاخاویی و نەرم و نمدارەکاندا و وەرزی کارگی دومەڵان لە کوردستان لە هێندێک ناوچەدا سەرەتای وەرزی بەهارە تاکوو ناوەڕاستی وەرزەكە یە.
گوایە ٢٤٠ جۆرە دومەڵان هەیە و ٥٥ جۆریان لە وڵاتی ئیتالیادا هەن.
ئەمەش چەند خۆر دومەڵان
Tuber aestivum
Tuber brumale
Tuber gibbosum
Tuber himalayensis
Tuber magnatum
Tuber melanosporum
Tuber mesentericum
Tuber oregonense
Tuber sinensis
.
سەیری دومبەڵان بکە.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-