BackKiwi, Kiwi flower
کیوی

Latin: - Actinidia deliciosa
English: - Kiwi, Kiwi flower
کیوی 

کێوی، کیڤی، میوەیەک لە رووکاری دەرەوە لە گوێزی کاڵ دەچێ و تۆزێک کورکنە، ئەم میوەیە چەند دەیەیە هاتووە بۆ ناوچەکانی نزیک کوردستان و لە باکووری ئێران دەڕوێ. لە بنەڕەتدا میوەیەکی چینی یە لە ناوچەیەکەوە هاتووە کە ناوی "یەنگتائو" یە. لە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە گەیشتە نیوزلەند و لەوێوە بەرە بەرە بە جیهاندا بڵاو بووەوە و پەرەوەردە کرا. ساڵی ١٩٦٠ ناوی ئەم میوەیە لە نیوزلەند گۆڕدرا بۆ "گووسبەریی چینی (Chinese Gooseberry). ساڵیک دواتر واتە لە ساڵی ١٩٦١دا کیوی گەیشتە ئامریکا و لەوێ ناوی نرا "کیوی". کیویش ناوی باڵندەیەکی نیوزلەندییە. ئێستاش بە شێوەیەکی بەربڵاو لە وڵاتانی ئیتالیا، نیوزلەند، شیلی، فەرانسە و ژاپۆن و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئامریکادا پەرەوەردە دەکرێ و دێتە بەرهەم. ئەم میوەیە پڕە لە جۆرەکانی مەوادی کانی و ڤیتامیتەکان لەوانە ڤیتامین C و هەر بۆیە بۆ بەرگری لە زکام و هەڵامەت زۆر باشە. بەڵام ئەو کەسانەی کە بەردی گورچیلە و بەردی میزڵدانیان و بەردی کیسەی زراویان هەیە دەبێ زۆر بە ئاگادارییەوە بیخۆن چوونکە مەوادێکی تێدایە کە دەبێ بە هۆی وەرگرتنی کەلسیۆم لە لایەن لەشەوە هەر بۆیە ئەو کەسانە کە لەبەنیات و تەنانەت حەبی کەلسیۆمی بەکار دێنن دەبێ لانی کەم ٢ تا ٣ کاتژمێر کیوی نەخوەن.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-