BackPhlomis fruticosa
کلکە شێر

Latin: - Phlomis fruticosa
کلکە شێر 

دوە شێرە، کلکە شێرە، گیایەکە لە بنمەاڵەی پوونگەکان، بەڵام ئەم ناخورێ. رووکێکە گوڵێکی جوانی زەرد دەکا، زۆر زەحمەتە کە تۆوەکەی لە ئەرزدا بڕوێنرێ، بەڵام کە ڕوا، ئەوا دوای سێ ساڵە گوڵ دەدا. دوایەش کە لە بوو بە گیایەکی بەرز، مرۆڤ دەتوانێ بەشێکی دەربێنێ و بیبا لە جێگایەکی دیکە بیژنێژێ بە بێ ئەوە دیسانەوە چەند ساڵی دیکە چاوەڕوانی بکا.
کلکە شێر لە وڵاتانی یونان، ئالبانی و تورکیەدا بە باشی دەڕوێ لەبەر ئەوەیە کە زۆری حەز لە خۆرە و لە ئەرزی رەق و نەباشدا دەڕوێ.
کلکە شێر گوڵێکی زەرد دەکا، هەرچەندە جوان نیە بەڵام سەرنج راکیشە و لە نێوەڕاستەوە بۆ دەرەوە بە شێوازی کلکی شێر بەرەو دەرەوە چەماونەتەوە و جاروبارە ٤ تا ٥ قات بە سەر یەکەوەن.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-