BackBitter Cucumber/ Bitter Apple, Colocynth
کاڵەکەمارانە

Latin: - Citrullus colocynthis
English: - Bitter Cucumber/ Bitter Apple, Colocynth
کاڵەکەمارانە 

گیایەکی یەک ساڵەی و لاسکی کورکن و بەرێکی وە کاڵەک بەڵام زۆر تاڵە دەگرێ و لە تیرەی "کولەکەییەکان"(Cucurbitaceae) کە زۆر چووکەیە. کاڵەکە مارانە زۆر گەورە نابێ و رەنگە بەقەد سێو یان پرتەقاڵێک گەورە بێ، رەنگی زۆر جار زەردە و بەڵام بە رەنگی خاڵ خاڵی زەرد و سەوزیش هەیە. دەنکەکانیشی سپی ئاماڵ قاوەیین و لە شێوازدا هێلکەیین. ئەگەر کاڵەکەمارانەیەک دابەش بکەین ٢٣% تاکوو ٣٣% لە سەددا گۆشەکەیەتی و پاشماوەکەی دەنکەکانیەتی، کەوابوو کاڵکەمارانە تۆوی زۆری تێدایە. ئەم گیایە لە سەرەتادا هی ناوچەکانی مەدیتەرانەیە. بەتایبەتی کوردستان، تورکیە و ئێران.
مێژووی ئەم گیایە دەگەڕێتەوە بۆ زۆر کۆن، ئەو دەنکانەی کاڵەکەمارانە لە لایەن ئاسەوارناسانەوە لە ئافیقای باکوور و بەتیابەتی لە میسردا دۆرزاونەتەوە، مێژووەکانیان دەگەڕێتەوە بۆ ٢٨٥٠ تاکوو ٣٦٥٠ ساڵ بەر لە زایین. گوایە بەدەویەکانی بیابانەکان جۆرە نانێکیان لە دەنکەکانی کەڵەکەمارانە دروست کردووە. لەبەر ئەوەی بە شێوەی خۆڕسک لە فەلەستیندا دەڕوێ بە تامە تاڵ و ئیلتهاب هێنەرەکەیدا دەردەکەوێ کە دەبێ هەمان "کولەکە کێوەی" بێ کە لە کتێبی تەورات لە ئایەی KingsII: 4/40-39 هاتووە.
زۆر لە مێژە کە کەڵەکەمارانە لە دەرمانی کلاسیکیدا بۆ زۆر نەخۆشی بەکار دێت، بەتایبەتی لەبەر ئەوەی کە زۆر زوو سک دەخاتە رێ و مرۆڤ تووشی سکچوون دەکا، وەک دەرمانی سکچوون بەکار دێت.
بە فارسی "حنظل"، "کدوی تلخ"، "سیب تلخ" و "هندوانه ابوجهل"، "تاک فاسد"، "خیار تلخ" و "سیب تلخ"ی پێدەڵێن. کە یەکەم دانەیان لەوانیتر باشترە.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-