BackPersian marjoram
کاشمە

Latin: - Tetrataenium lasiopetalum - Heracleum lasiopetalum - Heracleum. persicum
English: - Persian marjoram
کاشمە 

سالیۆن، کاشمە گیایەکی کوێستانیە باڵا بەرەزە لە تیرە "Apiaceae" کە گەڵاکانی پان و خڕدن و لاسکەکەی سێ سووچن و نێوەکەیان بەتاڵە، گوڵەکانی چەترین و رەنگیان سپی و پەمەییە کە بۆنیان زۆر خۆشە و هەروەک گێلاخە لە لێنانی چێشت و خواردندا کەڵی لێ وەردەگرن. کاشمە پێش ئەوەی گوڵ بکا بۆ خواردن دەبێ و لاسکەکەی و گەڵاکانی بەکەڵک دێن.
ناوی "سالیۆن" کە ناوێکی یۆنانەیە بەم گیایە دراوە. هێندێک کەو لەو باوەڕەدان کە کێوی کۆسایان کە کاشمەی زۆری لێ دەڕوێ بەو بۆنەوە ناوی "کۆسایان"یان لێ ناوە کە دواتر بوو بە کۆسایان.
ئەم گیایە ڤیتامینەکانی ئەی، بی و سی تێدایە و بە کوڵاوی ئاوەکەی دەخوەنەوە بۆ بەردی کورچیلە و بەردی میزڵدان دەرمانی باشە. هەروەها دەرمانی باشە بۆ هێنانە خواری کێشی لەش و بیروهۆشیش بەهێز دەکا و دەرمانی رۆماتیسمیشە.
بە فارسی "گلپر کوهستانی"، "کاشم" و "گلپر برفی" پێ دەڵێن.
بە فەرانسەیی Berce de perse پێ دەڵێن.
و به انگليسي Persian marjoram پێ دەڵێن.
سەیری کەرەوزی کێوی بکە.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-