BackSafflower
کاخڵی

Latin: - Carthamus tinctorius L
English: - Safflower
کاخڵی 

قاقڵی، کاکڵێ، ئەم گیارە لە سەرەتادا لە وڵاتانی ئافریقاوە پەیدا بووە و ئێستا لە تەواوی جیهاندا دەڕوێنن و جۆری خۆڕستیشی هەیە. گیایەکی ١ ساڵە یان ٢ ساڵەیە لە تیرەی "تێکەڵاوییەکان" ( compositae) کە بالای دەگاتە ٦٠ سانتیمیتر. گەڵاکانی پان، ددانەدار و قنجکیان نیە. ئەگەر لە ژێرەوە سەیری گەڵاکانی بەکەین هەموو رەگەنای بە جوانی دیارن. گوڵەکانی بە شێوەی تاک، لوولەیی و بە رەنگی زەردی مەیلەو و سوور لە پۆپکەی لاسکەکانەوە دەڕوێن. بەرەکەی سپی یە و شێوەی فندقیە کە لە کۆتاییەکەیدا دەستەیەک ژێی نازک هەن.
ناوە زانستیەکەشی واتە "tinctorius " لە لاتینەوە وەرگیراوە کە مانای "رەنگ" دەدا واتە رەنگ کراو هۆکارەکەشی ئەوەیە کە بۆ رەنگ کردن بەکار دێ.
سەیری قاخڵی بکە.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-