BackCactus
کاکتوس

Latin: - Beavertail Cactus - Cactus
English: - Cactus
کاکتوس 

کاکتووس، گوڵە خەپلە، ئەم گیایە کوردستانی نیە و تەنیا بۆ زانیاری لەسەر کاکتووس لێرەمان داناوە. چوونکە هەموو کات ناوی کاکتووس دێت، یەکڕاست مرۆڤ بیر لە دەشت و بیابانێکی کاکی بە کاکی دەکاتەوە، هەر بۆیە خراپ نیە تۆزێکی لەسەر باس بکەین بۆ ئەوەی بشزانین کە ئەو گیا دڕکاویە میوەی زۆر بە تام و جێژیش دەگرێ.
کاتووس جۆری زۆرە و هەمووشیان سەر بە تیرەی "کاکتووسەکان"(Cactaceae)ن و بە سەوزی و گۆشتنی لاسکەکەی کە رۆڵی گەڵاکانی بۆ دەگێڕێ ناسراوە، لاسک و هەموو گیانی دڕکاوییە و بە شێوەی جۆراوجۆر هەر لە کاکتووسی نێو گوڵدانەوە بگرە هەتاکوو داری زۆر گەورەی بیاوانەکان خۆی پیشان دەدا. گوڵەکانی کاکتووس زۆر جوانن و بە رەنگەکانی زەرد، سپی، سوور و ئەرخەوانی خۆیان دەنوێنن. هەڵاڵەی ئەم کاکتووسانە زۆرتر بە هۆی شەمشەممەکوێرەکانەوە بەملا و بەولادا بڵاو دەبێتەوە.
میوەی کاکتووسەکان دەخورێن و زۆریش خۆشن، خونچەی کاکتووس کە پێی دەوترێ ساگورا (saguaro) بە سەمبولی گوڵی ئەیالەتی ئاریزونا ناسراوە. تایبەتمەندی ئەم گیایە ئەوەیە کە گەڵاکانی ئاو لە نێو خۆیاندا پاشەکەوت دەکەن بۆ رۆژی تینوویەتی و هەر بۆیە دەتوانێ لەو شوێنە گەرم و وشکانەدا بژی. هەرچەندە ئەم گیایە هی شوێنە گەرمەکانە بەڵام لەو شوێنانەش کە زۆر گەرم نیە دەژی و لە ئامریکا و شوێنانەی کە کەش و هەوای لەبارە تاکوو کانەدا ئەم دارە دەبینرێ. زۆربەری کاکتووسەکان لە بەهاراندا گوڵ دەکەن کە هێندێک جار ئەم گوڵکردنە لە چەند کاتژمێر زیاتری پێناچێ، زۆربەی خونچە و گوڵەکان هەستیارییەکی سەیریان بە هەتاو هەیە و زۆربەیان لە کاتێکی دیاریکراوە لە رۆژدا و هێندێکیش جاوازتر گوڵ دەدەن.
جۆرێکی زۆر ناسراوی کاکتووسەکان هەیە بە ناوی سلنیسرۆس (Selenicereus) یان سی گرندیفلۆرا (C. Grandiflora) جۆرێکە کە لە شەودا گوڵ دەکا. ئەو گوڵە بۆنخۆشانە دوای خۆرئاوا بوون دەم دەکەنەوە و تەمەنیشیان تەنیا شەوێکە.
گەورەترین جۆری کاکتووسەکان ناویان (Opuntia) و چەندین جۆری گەڵا لوولەیی و گەڵاپانی هەیە.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-