BackRose
ڕۆز

Latin: - Rosa hybrida
English: - Rose
ڕۆز 

ڕۆس، گوڵی رۆس، گوڵه‌باخی، گوڵێکە لە بنەماڵەی "رزاسە" (Rosacea). ئەم بنەمالەیە نزیکەی ١٠٧ رەگەز و ٣١٠٠ جۆرە. رۆسەکان لەگەڵ ٢٤ بنماڵەیتر یەک تیرە بەناوی (Rosales) پێک دێنن. نزیکەی ٧٠ رەگەز لەم بنەمالە وەک گوڵی رازاندەوە و جوانی، خوەراکی و دەرمانی بەکار دێن. رەگەزی رۆس لە نزیکەی ١٤٠ جۆر پێک دێ کە ٩٥ جۆریان لە سەرەتادا ئاسیایین، ١٨ جۆریشیان هی باکووری ئامریکا و پاشماوەکەشیان لە ئوروپا و ئافریقاوە سەرچاوە دەگرن. زیاتر لە ٢٠٠٠٠ جۆرە لە رۆسەکان پێکهاتی ئاماجی هیبریداسیۆن، پەڕین (موتاسیۆن) و سلکسیۆنن و بە کەڵک وەرگرتن لە شێوازی ناوبراو هەموو ساڵێک جۆری نوێیان لێ پەیدا دەبێ. جیاوازی سەرەکی ئەمانە لە شێوەی پەڕەی گوڵ و رادەی زیاد و کەمی ئەواندایە و هەروەها جامی گوڵ و پەرچەم و ژمارەی تۆوەکانیاندایە.
به‌ فه‌رانسه‌یی و زۆر زمانی دیکه‌ش هه‌ر Roseی پێ ئێژن.
سەیری رۆس بکە.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-