BackMadwort
چنگەقڕواق

Latin: - Asperugo procumbens L.
English: - Madwort
چنگەقڕواق 

چنگە قڕواق (چنگە قڕپۆق، چنگە بۆق) چنگەبۆق، چنکەقڕپۆق Asperugo procumbens L.
ناوە زانستیەکەی (Asperugo procumbens)یە. لە شێوازدا رەنگە لەگەڵ هیچ گیایەکیتر نەگۆڕدرێ و شێوازی تابەت بە خۆی هەیە. لە خزمەکانی "Asperugo" و لە بنەماڵە گیاکانی "Boraginaceae"یە. رووەکێکی یەکساڵەیە کە باڵای لە نێو میتر تاکوو یەک میتر بەرز دەبێ، بەڵام لە جێگای ئەوەی بەرەو حەوا قیت بێتەوە، لەسەر عەرز رادەکشێ یان بە چکە دڕکاویەکانی خۆی بە شتی دەوروبەردیا هەڵدەکێشێ. گوڵە چووکە شێنەکانیشی لە سووچێ گەڵاکانیەوە دەردێن.
لەو وڵاتانەدا کە ئارشیڤی رووەکناسیی چەند سەد ساڵەیان هەیە وەک سوید، بە پێی سەرچاوەکانی " Nordstedt 1920 " ئەم رووەکە لە ١٦٠٠دەوە تۆمار کراوە.
لە بریتانیا (ئینگلستان) ریشە و سەلکی چنگەقڕاق لە جێگای بەری گیایەکیتر بەکار دەبەن کە بە کوردی پێی دەڵێن بێشکە شڕێ، بێشکەشڕە (Rubia tinctorium) کە لەوانەیە جۆرێکیتر بێت لە چنگەقڕواق کە بۆ خۆیان پێی دەڵێن "Madder" کەچی ناوی چنگەقڕواق بە ئینگلیزی " Madwort (Mabberley 1997)." یە.
ناوە لاتینی و زانستیەکەی ئەم رووەکەش واتە " procumbens" لەوەوە هاتووەکە لاسکەکانی لەسەر زەوی رادەکشێ، واتە راکشاو یان پاڵکەوتوو. ناوە سویدیەکەشی لە شێوازەکەیەوە هاتووە کە لە چنگە قڕپۆق دەچێ و لە ١٧٠٠دەوە بەکار دەبرێ.
ناوەکانی لە فەرهەنگی رووەکناسی سویدیدا بە چەند زمانیتر ئەمانەن:
ئاڵمانی: Scarfkraut
ئینگلیزی: Madwort
دانمارکی: River
نۆرویژی: Gåsefot
فینلاندی: Terhi
تێبینی: لە نوروێژیەکەیدا بە چنگە قاز ناویان ناوە.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-