Back
چەقچەقیلە
چەقچەقیلە 

درختیلە ( بنچک) ێکی خۆرسکە لە ناوچە سارد و شاخاوییەکان دەڕوێت، دڕکاویە و دڕکاکانی لە شێوەی دەرزی دروماندایە، گەڵاکانی پوڵەکەیی و کەمێک گۆشتن و کۆتایی گەڵاکانی تیژن، قەد و لاسکی ئەم درختیلەیە ڕنگیان خۆڵەمێشیە، لە ناوەڕاستی مانگی خاکەلێوە گوڵ دەکات و ڕنگی گوڵەکانی پەمەیی و وەنەوشەیین، لە سەرەتای مانگی گوڵان (بانەمەڕ) گوڵەکان دەبنە بەر کە لە شێوەی هێلکەی باڵندەی بچوکدان وەک باڵۆنێکی بچوکی پڕهەوا و لە سەرەتای مانگی جۆزەرداندا بەری ئەم درەختیلەیە ڕنگیان لە پەمەییەوە دەگۆڕێت بۆ سپی، تاکو ئێستا هیچ سەرچاوەیەکی زانستی ئاماژەی بە سودی پزیشکی ئابوری ئەم ڕوەکە خۆڕسکە نەداوە، ئەگەر داشی بێ ئێمە نەماندیوە.
وێنە و تاریفی ئەم گوڵی لە لایەن بەرای زۆر بەڕێزمەوە مامۆستا بەکر ئەحمەدییەوەیە.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-