BackWild Carrot
چەپۆڵە

Latin: - Daucus carota L. - ssp. carota - ssp. sativus
English: - Wild Carrot
چەپۆڵە 

گەزەرگە دێمیی، گەزەرگە دەیمی، گێزەرە دێمی، گیایەکە لە بنەماڵەی "چەترییەکان" Umbelliferae کە سەلکی وەک گێزەرە، بەڵام ئەم زەرد نیە و دەکرێ بە مرەبا و بۆ دەرمان دەشێ.
بە پێی زانیارییەکانی Lid 1985 ئەم گیایە ٣٠٠ ساڵ پێش زایین لە لایەن ثئۆفراستوس (تئوفراستوس - Theophrastos) (۲۸۷ - ۳۷۲ پ. ز.Θεόφραστος) ئەم گیایە وەک دەوا بەکار هاتووە. لە راستیدا ناوبراو لە پێشدا قوتابی ئەفلاتون و پاشانی ئەرەستوو بوو و ناوی راستەقینەی خوەی (Turmatos) بوو، بەڵام لەبەر خۆشەویستییەکەی لە نێو خەڵکدا و پاشانیش شیرین بێژییەکەی ئەرەستوو نازناوی "ثئۆفراستوس"ی پێدا. دوای کۆچی دوایی مامۆستاکەشی بوو بە بەرپسی فێرگەکەی (لوکیوم - lyceum) ئەرەستوو و تاکوو کۆتایی ژیانی ئەم ئەرکەی بەڕێوە برد.
گیاکانی سەر بەم تیرە گیایە ٢٣٠ جۆرن کە هێندیکیان بۆ جوانی دەچێندرێن.
سەیری هەویچ بکە.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-