BackWild sage
چاو مەجنوون

Latin: - Salvia bracteata
English: - Wild sage
چاو مەجنوون 

سوورە هەراڵە، گوڵێکە لە بنەماڵەی Labiatae کە دەبێتە هۆی رەوینەوەی جڕوجانەوەر، دووپشک و ئاژەڵی وەک مشک و هیتر. کوتراوەکەی دەننە سەر شوێنی پیوەدان و گەزینی زەردەواڵە و تێڕە و هیترەوە خۆشی دەکاتەوە و ناهێڵێ بپەرمێ.
تێبینی: لەسەر ئەوەی کە بۆ بە گیایە دەڵین "سوورە هەراڵە" بەڕێز ئەمین ئەمینی لە کتێبی "فرهنگ گیاهان دارویی" لە لاپەڕەی ١٩٤ و ١٩٥دا چیرۆکێک دەگێڕیتەوە کە منیش لێرەدا وەک خۆی دەنووسمەوە: لە چامە کوردییەکانی وەک شاهنامە هاتووە کە دوای سەرکەوتنی فەریدون بەسەر ئایتین و کاوە بەسەر زوحاکی نازی مار لە شان، لەبەر ئەوە ئەم رووداوە مێژووییە لە وەرزی بەهار و مانگی جۆزەرداندا رووی داوە، خەڵکی کورد بۆ پادشاکەیان و ئەو سەرکەوتنەی کە وەدەستی هێنابوو، چەندها چەپکە لەم گیا رەنگ سوورەیان لەسەر کێوەکانەوە کۆ کردووەتەوە و بە مانای سەرکەوتنی کوێستان بەسەر عەرەبی دەشت نشیندا، بۆ بردووە، سوورەی رەنگەکەشی مانای خوێنی لایەنگرانی کوێستانە سوورە هەراڵە (سوور هەرد) واتە پەیامی کوێستان بە دژی زوحاک یان بۆن و بەرامە هێنەری کوێستان ناونرا.
سوورەهەراڵەی وات من یاگێم خڕڕەن
هەروەختێ بەربەو واذەی کـــــۆ پڕەن
سورەهەراڵەی وات کۆن چنووری دێز
کۆن هاوڕەی وەرواو مەکنیۆ جــە رێز
سوورەهەراڵە، سووریی پەل بـــاریک
یانە و دڵەکەو من نەکەری تــــــاریک

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-