BackMountain almond
چه‌قاله‌ کێویله‌

Latin: - Amygdalus Lycioides, spach
English: - Mountain almond
چه‌قاله‌ کێویله‌ 

به‌ری دارێکه‌ له‌ فه‌ریکه‌ بادام ده‌کا. تەنگەزی، وام کێوی، دارجەوگ، بنچکێکە لە زۆربەی لێرەوار و کوێستانەکانی کوردستاندا دەڕوێ. لە بنەماڵەی Rosaceae یە. بەرێک دەگرێ لە بەری بادام دەچێ و تامی تاڵە هەر بۆیە لە هێندێک ناوچەی کوردستاندا یان بادامە تاڵە و یان چەقالە تاڵەی پێ دەوترێ، و"وام کێوی"ش هەمان مانای بادام کێوی دەدا کە لە ناوچەی کرماشان پێ دەوترێ. بەری ئەم بنچکە بۆ خواردن نابێ بەڵام لە دروست کردنی دەرماندا بەکار دێت.
سەیری تنگز و بادامەتاڵە بکە

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-