BackRose of Jericho
پەنجۆڵە ژەن

Latin: - Anastatica hierochuntica
English: - Rose of Jericho
پەنجۆڵە ژەن 

پەنجە ژن، پەنجەی ژن، پەنجە مریەم. ناوی جۆرێ گیایەکە لە تیرەی شەوبۆکان.
لە شێوازدا ئەم گیانە وەک وشک و بابردەڵە دێتە بەر چاو بەڵام بە ئاودانەوە دیسان دەگەشێتەوە و رەنگی سەوز دەبێتەوە. لەبەر ئەوەی سەرنج راکێشە چەندین ناوی پیرۆزیان پێداوە و لە ئینجیلیشدا باسی کراوە . لە میسر بە دەستی فاتمە و لە ئەلجەزایریشدا گوایە پێی دەڵێن "ید فاطما بنت نبی" واتە دەستی فاتمەی کچی نەبی. گیایەکی زۆر خۆڕاگرە، لە بێ ئاویدا هێندە دەمێنێتەوە تاکوو وشک دەبێ پاشان کە وشک بوو وەک گڵۆڵە بەن دەچێتە یەک و بەو جۆرە دەمێنێتەوە تاکوو دوبارە ئاوی پێ دەگا و لە ماوەیەکی زۆر کورتدا دیسانەوە دەگەشێتەوە و وەک جاران سەوز دەبێتەوە. ئەو ماڵانە باوەڕی ئایینی بەهێزیان هەیە بەردەوام ئەم گیایەیان لە ماڵدا هەیە و پشتاوپشت بە میرات پێیان دەگاتەوە لەبەر ئەوەی لەو باوەڕدان کە شانس و بەختیان بۆ دێنێ. ئەوانەی باوەڕیان بەو بواری دەرمانی ئەو گیایە هەیە. لە ئاوی دەکەن و ئاوەکەی دەخۆنەوە و پێیان وایدە ژانی منداڵبوون کەم دەکاتەوە.
جاران کە لە شوێن بواری دەرمانی ئەم گیایە دەگەڕان ژنێک بۆیە باس کردم کە لە کوردەواری خۆماندا کاتێک ژن بۆ منداڵبوون ژان دەیگرێ ئەو گیایە لە جامۆڵێک ئاو دەکەن و تاکوو گیایەک دەگەشێتەوە ژنەکەش منداڵەکەی دەبێ، رەنگە ژنەکە بە سەرنج دان بە گەشانەوە و بووژانەوەی ئەو گیایە لە بواری دەروونیەوە ئیش و ژانی خۆی لە بیر بکا تاکوو منداڵەکەی دەبێ.
دەڵێن هەبوونی ئەم گیایە لە نێو ماڵدا بەتایبەتی لە ژووری خەوتن و لای جێگای خەوتن دەبێ بە هۆی ئارمبەخشینی مرۆڤ.
ئەگەر لەم گیایەتان لە ماڵدا هەبێ نابێ بەردەوام ئاوی بدەن. حەوتوویەک بە سەوزی دەمێنێتەوە دوایە بۆ ماوەی دوو حەوتوو دەبێ لێیگەڕێن وشک بێتەوە.
سەیری پەنجە مریەم بکە.
بە ئاڵمانی Die Rose von Jericho پێ دەڵێن.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-