BackWoad
وسمە

Latin: - Isatis tinctoria L.
English: - Woad
وسمە 

خمە کێوی، وسمە، کەوە گیا، رووەکێکە کێوی و خۆڕستە لە بنەماڵەی Cruscifera کە لەگەڵ و ریشووەکەی مادەیەکی رەنگی وەدەست دێنن کە بۆ رەنگ کردن بەکاری دێنن. باڵای لە ٣٠ تا ٨٠ سانیمتیر بەرز دەبێ، گوڵەکان رەنگیان زەرد و گەورەن. ئەم گیایە لە کوێستانەکانی دەوروبەری جوانڕۆ، ژاوەرۆ، شنۆ وی مەریوان بەشێوەی خۆڕست دەڕوێ کە خەڵکی ئەو ناوچانە رەنگی شینی لێ وەدەست دێنن.
سەیری خم، خمە هەردە و وسمە بکە.
ناوە لاتینیەکەی لە وشەی "tingere"ەوە هاتووە کە مانای "رەنگ" دەدا، "tinctus" واتە رەنگ کردن ئەوەیش بە هۆی رەنگەکەیەوە کە لێی دەگرن هاتووە.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-