BackPapilionaceae
وشترخوەرە

Latin: - Alhagi maurorum
English: - Papilionaceae
وشترخوەرە 

دڕکەژاڵ، کۆڵەوار، ئاغووڵ، بنچکێکی دڕکاوییە باڵا کوردتە کە باڵای لە ٥٠ تا ١٥٠ سانتیمیتر بەرز دەبێ و لە بنەماڵەی "باقلەییەکان" (Papilionaceae یا Fabaceae) لە ژێر لقی بنەماڵەی "باقلەییەکان" (Faboideae) دا. بەرەکەی بە نەگەییویی دەمێنێتەوە. لاسکی سەوز و دڕکاوییە کە دڕووەکانی زۆر تیژن. بۆ درمانی مێزهێنان و زیاد کردنی میز بەکاری دێنن، هەروەها بۆ دەرمانی کۆکە رەشە و یاو و لەرز بەکاری دێ. لە دەرمانی خۆماڵی کۆندا بۆ چارەسەریی نەخوەشی زراو و بەردی گورچیلە و میزڵدان بەکاریان هێناوە. رۆژی ٢٦ی مانگی ٦ی ساڵی ٢٠١٢ کەسێک لەوانەم بینی کە بۆ خۆی دوای ئەوەی دوکتور بە شێوەی مودێرن و ئێستایی بە چەکوشی ئەلکتروونی لە نەخوەشخانەدا بەردی گورچیلەی شکاندبوو و هێندێکی بۆ دەرهێنابوو، دیت. بۆی باس کردم کە چۆن گەورەترین بەردێک لە گورچیەلەیدا مابووەوە بە خواردنەوەی یەک پەرداخ لە شەربەتی ئەم گیایە (عرق خارشتر) دوای ماوەیەکی کورت فڕێی داوە. هەربۆیە ئەوانەی بەردی گورچیلەیان هەیە باشترین دەرمان کە چارەسەری کێشەکەیان بکا خواردنەوەی شەربەتی گیای وشترخوەرەیە.
وشترخوەرە، بنچکێکی بە پنچ و ریشووی زۆر لە ئەرزدا دەچەقێ (دەڵێن لە ٥ تا ٧ میتر بە ئەرزدا رۆدەچێ) و هەر بۆیە لە بەر باوبۆران و سەرما زۆر خۆڕاگرە و خواردنی تایبەتی بزن و وشترە. ئەگەر لە نزیک بێستانی وەک چەوەندەر (چۆنەر) و هیتردا بڕوێ باش نیە و زیانی پێدەگەیەنێ و وەک بژار سەیر دەکرێ.
وشترخوەرە لە شۆرەکات و شوێنی وشکەڵاندا تاکوو بەرزایی ٤٠٠ میتری سەرەوەی ئاوی دەریاکان دەڕوێ.
بە فارسی "ترنجیین"ی پێ دەڵێن کە لە بەرەکەیەوە وەرگیراوە کە (تَراَنگَبین)یشێ پێ دەڵێن و مانای هەنگوین دەدا.
بە فارسی .خارشتر"ی پێدەڵێن.
سەیری دڕکە دەرزی و حوشتر ئالیک و ئاغووڵ بکە.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-