BackDog-Rose
وله‌تسی سپی

Latin: - Rosa canina L.
English: - Dog-Rose
وله‌تسی سپی 

گوڵباخی کێوی، ولە تووتی، گوڵەباخە کێویلە، شیلان، گوڵە شیلان، گوڵە سەگ، گوڵ خوێڕێ، بنچکێکی کێوییە کە لە هێندیك شوێندا تاکوو ٤ میتر بەرز دەبێ. گوڵی سوور، پەمووییی کاڵ و سپی دەرگرێ لە شێوازدا وەک گوڵەباخ وایە، بەڵام وەک ئەو بۆنخۆش و تەمەن درێژ نیە و زۆر زوو هەڵدەوەرێ. لەق و پۆی وەک گوڵەباخە و دڕکنە.
هێندیک جۆری بەرێک دەگرێ کە دوایی گەیشتن دەخورێ بەڵام هێندێ جۆریتری بەرەکەی پێوە وشک هەڵدەگەڕێ و پێوە دەمێنێتەوە.
بە ئاڵمانی ئەم ناوانەی هەیە: Hecken-Rose (ssp. canina), Busch-Rose (ssp. dumetorum)

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-